دەربارەی ئێمە

دەستپێك

  • ئێمە كێین: چیڕۆكی ئێمە لەوكاتەوە دەستی پێكرد كاتێك ئەوانی تر تەنها قازانجی خۆیان بەلاوە گرنگ بوو، كۆمپانیای خاكی هەولێر دامەزرێنرا و ئەو بوچوونەی گۆڕی بەوەی كە هەمووان پێویستە سودمەندبن لە خاكی هەولێر.

 

  • ئێمە چیی دەكەین؟ : كۆمپانیای خاكی هەولێر بەشێوەیەكی پرۆفیشناڵ كار لە بواری خانووبەرە و وەبەرهێنان لە بواری بازرگانی دا دەكات بە مەبەستی دابین كردنی باشترین خزمەتگوزاری لەو بوارەدا لەڕێگەی تۆڕێكی فراوانی كارمەندی ڕاهێنراو بە نوێترین بنەماكانی بازاڕكردن و بازرگانی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا.
  • مێژوومان : خاكی هەولێر لە ساڵی 2010 دامەزرێنرا ، بەهۆی پێشكەوتنەكانی لە بواری خانووبەرەدا لە 2013 سێ لقی كرایەوە ، تەنها دوای دوو ساڵ لە 2015 ژمارەی لقەكانی بەرزبوویەوە بۆ 6 لق ، لەئێستادا لەدوای تەنها 11 ساڵ كاركردن . كۆمپانیای خاكی هەولێر بۆ عەقارات خاوەنی 11 لقی جیاوازە لە زۆنە جیاوازەكانی هەولێر بەجۆرێك خواستی هەرسێ ئاستی هەژار – ناوەند – زەنگین پڕدەكاتەوە و هەمووان دەتوانن لەخاكی هەولێر سوودمەندبن.

 

  • بۆچی ئێمە؟ : چونكە ئێمە گرنگی بە خواستی بەرامبەر دەدەین، ئەتەكێتی ئاینی و كۆمەڵایەتی لە مامەڵەكانماندا ڕەچاو دەكەین، لە ڕێگەی میدیاوە هۆشیاری پێویست پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكەین، بە ڕاوێژ و ڕێكاری پیشەیی باشترین هەڵبژاردە و گونجاوترین بڕیارت لا گەڵالە دەكەین!

ستراتیجیەتی كۆمپانیا

  • دیدی ئێمە: هەموو تاكێك مافی هەیە ببێت بەخاوەن موڵكی خۆی!

 

  • پەیامی ئێمە: كاردەكەین بۆ بەردەستكردنی باشترین ئۆفەر بە هەرزانترین نرخ لە گونجاوترین كاتدا بۆ ئەوەی باشترین قازانج بكەیت.

 

 

  • ئامانجەكانمان:
  • بەرەوپێشبردنی كەرتی خانووبەرە و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ چینە جیاوازەكانی كۆمەڵگا
  • پێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشبینی نەكراون بۆ ئەوانی تر.
  • دروستكردنی بەهێزترین تیمی وەبەرهێنان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان.
  • هۆشیاركردنەوەی تاك لە چۆنیەتی مامەڵەكردن و كڕین و فرۆشتنی موڵك.

 

  • پاڵنەرەكانمان:

 

  • بەهۆی گرنگی ئامانجەكانمان و تامكردنی سەركەوتن لەماوەیەكی كەمدا وامان لێدەكات هەمیشە بیر لە دەرەوەی صندوقەكە بكەینەوە
  • بەسەربردنی دەیان ساڵ و ئالۆگۆڕكردنی سەدان بیرۆكە و كردنەوەی چەندین لق وامان لێدەكات بەردەوام بیر لەداهاتوویەكی باشتر بكەینەوە.
  • گرنگی بەها كۆمەڵایەتیەكان و هەڵگرتنی خەمی كۆمەڵگا وامان لێدەكات دڵنیاتر ببینەوە لەوەی لە ئاراستەیەكی دروستدا كاردەكەین
  • پێشبینیەكی ئەرێنیمان بۆ داهاتوو و ڕكابەرییەكی بەهێزمان لەگەڵ هاوپیشەكانمان پاڵنەرن بۆ سەركەوتنی خاكی هەولێر.

 

 

چەمكەكانی بازرگانی كردن

 

  • بوارەكانی كاركردنمان:
  • خزمەتگوزارییەكانمان
  • دەسكەوتەكانمان
  • كواڵیتی كار

 

بەڕێوەبەردن و ڕێكخستن

  • تیمەكانمان
  • پێكهاتەی كۆمپانیا
  • لقەكانمان
  • پێكهاتەی لقەكان

 

 

سەركردایەتی

  • بەرپرسیارەتی كۆمەڵایەتی
  • هەڵسەنگاندن و توێژینەوەكانمان
  • پەیوەندیەكانمان
  • هۆشیاری

 

جێبەجێكردن

 

  • بەهاكانی كاركردن
  • پڕۆژەكانمان لە ڕابردوو
  • پڕۆژەكانمان لە ئێستادا
  • پڕۆژەكانمان لە داهاتوو

 

پەیوەندی

07509301111

 

 

Developed By : SmartHand Co.