2021-05-23
پێش کرینی خانوو چی بکەین؟
یەکەم: دیاریکردنی بڕی پارە
پیش کڕینی خانوو، یەکەم کار ئەنجامی بدەیت بریتی یە لە بڕی پارەی گیرفانتان! چەند پارەتان پێیە؟ چونکە پارەی هەبوو پێتان دەڵێت کوێ بۆ ئێوە باشە نەک حەز و ئارەزووی تۆ..
دووەم: دیاریكردنی گه‌ڕه‌ك
دیاریکردنی ئەو شوێنانەی کە بڕە پارەکەی تۆ دەتوانی خانووی پێ بکڕی و هەڵبژاردنی باشترینیان لەڕووی جوگرافیا و نرخ و جوڵەی بازاڕ..
سێیەم: بیر لە فرۆشتن بکەوە پێش کڕین
زۆرجار دەڵێیت کاکە نافرۆشم بۆ خۆمە، گەر نەشفرۆشی خۆ دەبێ بیر لەوە بکەیەوە له داهاتوو منداڵەکانت قازانج بکەن، یاخود دۆخی کوردستان و عێراق ناجێگیرە لەوانەیە بەیانی دۆخێکت بەسەر بێت نەتوانی بیفرۆشیەوە..
چوارەم : دیاریكردنی شوێن
دوور و نزیکی خانووەکە لە قوتابخانە و شەقامه سەره‌کییەکان و دامودەزگاکان و بازاڕ.
پێنجەم: دڵنیابوونه‌وه له‌و شوێنه‌ی دیاریتان كردووه
دەتوانی سەردانی ئەو گەڕەکە بکەیت پێش کڕین، لە یەک دوو جیران بپرسی ئاخۆ کارەبا و ئاو چۆنە؟ جیرانەکان چۆنن؟ کێشەی ئەو گەرەکە چیە؟
شەشەم : ڕاوێژكردن
پێش كڕینی هه‌ر شتێك ڕاوێژ به‌وانه بكه كه شاره‌زا و ئه‌زموونیان هه‌یه له هه‌مانكاتدا ڕاستگۆ و ده‌ستپاكن بۆ ئه‌وه‌ی له‌بازاڕ تێبگه‌یت و سود و قازانج بكه‌یت نه‌ك زه‌ره‌ر..
عه‌قاراتی خاكی هه‌ولێر ئه‌زمونێكی پڕ له متمانه..