پێش كڕینى موڵك (زەوی یان خانوو و شوقە) ئەم 3 خاڵە لە بەرچاو بگرە!
وەك هاوڕێ و برایەک، وە ڕاوێژكارێكى عەقارات، دڵنیاتان دەكەمەوە لەكاتى هەر كڕینێكى یەكەى نیشتەجێبوونى شووقە یان خانوو و ڤیلا، بەئامانجى نیشتەجێبوونى خوت بێت یان بۆ بە كریدان یان وەبەرهێنان و قازانج كردن بێت، زۆر زۆر گرنگە ئەم 3 خاڵە لەبەرچاو بگرى:
1. شوێن
2. شوێن
3. شوێن
واتە ئەگەر دەتەوێت یەكەى نیشتەجێبوون بكڕى بۆ خۆت، لەناویدا بژى یان بۆ بەكرێدان یان بۆ وەبەرهێنانتە و نیەتى قازانجت هەیە، پێویستە ئاگادارى شوێنى پرۆژەكەت بیت...
بۆیە لە كڕینەكانت پەلە مەكە، بەشێوەیەكى بەردەوام پرۆژەى نوێ دێتە بازار، ئەوەى بۆ تۆ گرنگە بیزانى ئەوەیە پرس و ڕاوێژ بكەى كە لەچى شوێنك شووقە یان خانوو یان ڤیلا بكڕى؟ بۆئەوەی لەداهاتوو لە قازانج و بەرژەوەندى تۆ بێت..
ئێمە بەئەزمونى چەندین ساڵەمان دەتوانین شوێنى گونجاو بۆ وەبەرهێنانى پارەكەت هەڵبژیرین و ئاگادارت بكەینەوە لەوەى لەكوێ و لەچى شوێنیك و لەچى كاتێك موڵک بكڕى؟ بۆ خۆت یان بۆ بەكرێدان یان بۆ وەبەرهێنان و قازانج.
وەک ئاگادارییەکی برایانە بەم نزیکانە جەند پرۆژەیەک دێتە بازار، وەک رەئی (شخصي)تایبەتی خۆم خەڵکی بە شێوەیەکی گشتی دەتوانن سودی لێ ببینن، بەڵام دەبێت بزانن کامە پرۆژە و بە چ شێوەیەک بکڕن..
شاخەوان صابر، ڕاوێژكار لەكەرتى خانووبەرە و خاوەنى كومپانیاى خاكى هەولێر
ئەزموونێكی پڕ لەمتمانە::
#Khakihawler #خاكی_هەولێر