عێراق ده‌بێته‌ زۆرترین كڕیاری خانوو لە توركیا

2021-07-24

image small

عێراق ده‌بێته‌ زۆرترین كڕیاری خانوو لە توركیا

بەپێی ڕاپۆرتی مانگانەی ئاژانسی داتای خانووبەرە لە توركیا عێراق لە وڵاتە هەرە پێشەنگەكان دێت لە كڕینی خانووبەرە لە توركیا

بەپێی ڕاپۆرتەكە عێراق بەڕێژەیەكی زۆر پێش ئێران دەكەوێتەوە و تەنها لەمانگی شەش دا 773 خانووی لە توركیا كڕیوە، هاوڵاتیانی ئێران بە كڕینی 683 خانووی توركیا بە پلەی دووەم دێن و ڕووسیا بە 300 یەكەی نیشتەجێبوون لە پلەی سێیەم دێت.

هەر یەك لە پلەكانی چوارەم و پێنجەم ئەڤغانستان بە 250 یەكە و ئەڵمانیا بە 192 یەكەی نیشتەجێبوون لە ڕیزبەندیەكە دەبینرێن.

جێی باسە بەشێكی هاوڵاتیان بە مەبەستی قازانكردن ڕوو لە كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون لە توركیا دەكەن بەشێكی تریشی بە ئامانجی وەرگرتنی ئیقامەی نیشتەجێبوونی ئەو وڵاتە یەكەی نیشتەجێبوون لەو وڵاتە دەكڕن و عێراقیش یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین داهاتی دەچێتە دەرەوە و هاوڵاتیانی خواستێكی زۆریان هەیە لەسەر یەكەی نیشتەجێبوون لە توركیا.

سه‌رچاوه‌: موڵك نیوز

بابەتی پەیوەندیدار

1665495236-1.jpg-خاکی هەولێر

دیارییەک بۆ ئەوانەی ناویان (محمد)ە

زیــاتر
1630310261-IMG_4778.JPEG-خاکی هەولێر

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بڕیارێكی له‌سه‌ر پاره‌ی ته‌حویل ده‌ركرد

زیــاتر
1627142618-iraq.jpg-خاکی هەولێر

هه‌وڵ بۆ دروستكردنی یه‌ك ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌درێت له‌ عێراق

زیــاتر
Developed By : SmartHand Co.