سەرۆکوەزیرانی عێراق هەوڵدەدەین ملیۆنێک یەکەی نیشتەجێبوون دروستبکەین
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق، لەمیانی سەردانیکردنێکی بۆ پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە بەغدای پایتەخت رایگەیاند:'' بە شێوەیەکی رژدی کار دەکەین بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆژەکانی دیکەی نیشتەجێبوون، تاوەکو دەگەینە ئامانجی دروستکردنی یەک ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون لە هەموو عێراق، لەو چوارچێوەیەش کار دەکەین بۆ دەستپێکردنی 10 پڕۆژەی هاوشێوە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە بۆ دروستکردنی شار و کۆمەڵگەی نوێی نیشتەجێبوون.
جێی باسە پرۆژەی شاری نیشتەجێبوونی بەسمایە 10 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری بەغداوە دوورە، رووبەری پرۆژەکە زیاتر لە 18 هەزار دۆنم پێکدێت و 100 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆ دەگرێت و بڕیارە دوای تەواوبوونی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکرێت.
سهرچاوه: ڕووداو