خانووی زێدەڕۆ بە نرخی 5%ی زەوییەكەی تاپۆ دەكرێت
سەرۆكی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان:نرخی تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ کراوە بە ٥٪ لە نرخی راستەقینەی ئەو زەویەی خانوەکەی لەسەر دروستکراوە.
لوقمان وەردی، لەدانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ھەمواری یەکەمی یاسایی تاپۆکردنی خانوەزێدەرۆکان پەسەندكرا كە ئەم گۆڕانكاریانەی خوارەوە لە ماددەكانی یاساكەدا ئەنجامدراوە.
١- نرخی تاپۆکردنی خانووی زێدەرۆ کراوە بە ٥٪ سەدا پێنج لە نرخی راستەقینەی ئەو زەویەی خانوەکەی لەسەر دروستکراوە.
٢- شارەوانیەکان بۆیان ھەیە ئەو کەسەی پێش رێکەوتی ٣١-١٢-٢٠٢٠ خانووی نیشتەجێبوونی بەزێدەرۆیی دروستکردوە خانوەکەی لەچوارچێوەی حوکمەکانی ئەم یاسایە لەسەر تاپۆبکەن .
٣-بۆ ئەو ناوچانەی لەسەردەمی رژێمی پێشوو دووچاری وێران بوون و راگواستن ھاتوون و دوای راپەرینی ساڵی ١٩٩١ ئاوەدان کراونەتەوە حوکمەکانی ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە خانوەکانیان لەسەر تاپۆ دەکرێیت بەنرخی ٢٪ لەسەدا دوو لەنرخی راستەقینەی زەوی ، ئەم شوێنانە دەگرێتەوە ، وەک پارێزگای ھەڵەبجە ، قەزاکانی چۆمان ، مێرگەسۆر ، سیدسادق ، قەڵادزێ ، پێنجوێن ، چواتا ، ماوەت ، چەند ناحیەیەک لە پارێزگای دھۆک ...ھتد .
٤- کەسوکاری پلەیەکی شەھیدان و ئەنفالکراوان و کەم ئەندامانی سەنگەر بەبێ بەرامبەر خانووەکانیان لەسەر تاپۆ دەکرێیت .
٥- ئەو پارەیەی لەئەنجامی تاپۆکردنی خانوەزێدەرۆکان دەست دەکەوێیت ٧٠٪ حەفتا لەسەدی بۆ وەزارەتی شارەوانی دەبێیت بۆ نەخشەو دیزاین و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو گەرەکانەی حوکمەکانی ئەو یاسایە دەیانگرێتەوە.
٦- شارەوانیەکان پابەند کراون لەماوەیەک زیاتر نەبێیت لە دووساڵ نەخشەو ماستەر پلانی پێویست دابنێن بۆ ئەو شارو شارۆچکانەی ماستەر پلانیان نیە.
سهرچاوه: موڵك نیوز